ئیتلاعاتی سپا داوای ٣٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە بۆ ئازادیی “مێقداد حەسەن‌نژاد” دەکات

خۆراگری:هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای پاستاران داوای بڕی ٣٠٠میلیۆن تمەن پارە وەکوو بارمتە لە بنەماڵەی مێقداد حەسەن نژاد یان کردووە بۆ ئازاد کردنی کاتی ئەو هاووڵاتییە تا بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی.

بنەماڵەی ناوبراو بە هۆی دەستکوورتی توانایی دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەیان بۆ ئازاد کردنی کوڕەکەیان نێ.
بە پێی زانیارییەکان پاش گواستنەوەی مێقداد بۆ ئیتلاعاتی سپای پاستارانی شاری سنە،ئەو ماوەیەی دایکی مێقداد حەسەن نژاد هەر لە شاری سنە بووە و لەو ماوەیەی دا تەنیا جاڕێک مێقداد ئیزنی پێدراوە تەلێفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی قسان پکات.
شایانی باسە کە ” مێقداد حەسەن نژاد” ناسراو بە کاردۆخ خەڵکی شاری سەقز و پێشتر لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی زەمانە زیویە لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییە کان دەستبەسەو ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri