مێقداد حەسەن نژاد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد مێقداد حەسەن نژاد تەمەن ٢٧ساڵ خەڵکی سەقز دوای زیاتر لە ١مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ” مێقداد حەسەن نژاد” ناسراو بە کاردۆخ پێشتر لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی زەمانەزیویە لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییە کان دەستبەسەو ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتی شاری سەقز کرابوو.
شایانی باسە پاش گواستنەوەی مێقداد بۆ ئیتلاعاتی سپای پاستارانی شاری سنە،ئەو ماوەیەی دایکی مێقداد حەسەن نژاد هەر لە شاری سنە بووە و لەو ماوەیەی دا تەنیا جاڕێک مێقداد ئیزنی پێدراوە تەلێفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri