پەیام مینبەری و شێرکۆ مینبەری مانیان لە خواردن گرت

خۆراگری: لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دا بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندرووستی پەیام مینبەری تەمەن ٣٣ ساڵ و نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە،بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین ناوبراو لەگەڵ شێرکۆ مینبەری مانیان لە خواردن گرتووە.

بە پێی زانیارییەکان پەیام مینبەری ماوەیەک پێش دەستبەسەرکرانی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ دا سێ لە مۆرەکانی پشتی تووشی ئازار بووە و بە هۆی ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سێ لە مۆڕەکانی دیکەی پشتی ئازاریان پێ گەیشتووە و پێویستی بە پێ ڕاگەیشتنی دەرمانی هەیە و دەبێ لە ژێر چاوەدێری پزیشک دا بێ و تا ئێستاش بەرپرسانی ئەو ناوەندە دەستبەسەرگەیە ئیزنیان نەداوە پەیام مینبەری بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی دەستبەسەرگە.
جێگای ئاماژەیە پەیام مینبەری ڕۆژی ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی و،شێرکۆ مینبەری ١١ی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر کرابوون و پاش ٤مانگ دەستبەسەر کران لە ڕۆژی ٦ی جۆزەردان بە هەر کام دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri