هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامیاران حوکمی ١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆراگری:لە ماوەی چەند ڕؤژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەژین ڕەحمانی تەمەن ٢٠ساڵ خەڵکی کامیاران،دانیشتووی شاری سنە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای شۆڕشی بانە بە دادوەری عەلی محەممەد جەعفەری حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپا.
بە پێی زانیارییەکان ناوبراو لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی بە ماوەی ٨مانگ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە و لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەراوەتەوە بۆ ئێران و لە سنووری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و دوای لێکۆلینەوە لە ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان،بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٩ی دادگای پێداچوونەوەی پاڕێزگای سنە بە ماوەی یەک ساڵ هەڵپەسێردراوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri