‌ بەندکراوی سیاسی کورد محەممەد هوشەنگی مانی لە خواردن گرت

خۆڕاگری:دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد محەممەد هوشەنگی لە ڕۆژی ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە هۆی دەربرینی ناڕەزایەتی لە ئیتلاعاتی سپای پاستاران لە پێش گرتنی ئازادی ئەو بەندکراوە لە بەندیخانەی ورمێ.

بە پێی زانیارییەکان لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە بنەماڵەی ناوبراو کە دانیشتووی شاری جوانڕۆ سەر بە پاڕێزگای کرماشانە پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ ئازادی کاتی کوڕەکەیان پێویستی بە دانانی بارمتە تا بڕی ٢میلیارد تمەنە.
شایانی باسە ناوبراو لە دەستبەسەر کراوانی ڕەشبگیری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوییە، محەممەد هوشەنگی” دوایی تێپەڕینی ٩مانگ دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ ،لە ڕۆژی دادگا و لە کاتی ئامادە بوونی لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد تۆمەتی “بەغی” یان بە سەردا سەپاند. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri