سێ هاووڵاتی کورد بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە کران

خۆراگری:ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی شەفیع محەممەدنژاد تەمەن ۴۵ساڵ،ئیسماعیل محەممەدپوور تەمەن ٤٨ساڵ و خزر قادری ئازەر تەمەن ٥١ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کران.
ئەو سێ هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی عەبدوڵلا ئاقایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەر کام بە ٥ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.
جێگای ئاماژەیە خزر قادری ئازەر و شەفیع محەممەدنژاد ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و پاش لێکۆلینەوە و لێپرسینەوەیان بە دانانی بارمتە تا بەڕێوە چوونی دادگایی کەیان ئازاد کرابوون.
ئیسماعیل محەممەدپوور کۆتایی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتای هاتنی لێپرسینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri