ڕێگری لە ئازادی مەرجداری بەندکراوێکی سیاسی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان کرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی ئەمین مەلەکی تەمەن ٥٧ ساڵ خەڵکی سەقز کە ئێستا لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە سەرقاڵی تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەیەتی،تا ئێستا دوو جار داوای ئازادی مەرجداری کردووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە داواکەی ڕەد کراوەتەوە و تا ئێستاش لە بوونی مافی مرەخەسی بێبەش کراوە. شایانی باسە کە پێشتریش ئەمین مەلەکی لە لایەن دادگای شاری سەقز سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپابوو کە بۆ ماوەی ١ سال لە بەندیخانە مایەوە دوای هاتنی بۆ مەرەخەسی وڵات بە جێ دەهێڵیت.

جێگای ئاماژەیە ئەمین مەلەکی پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە ئەماننامەی لە ئیدارەی ئیتلاعات وەرگرتبوو و گەڕابوویەوە بۆ شاری سەقز. ناوبراو دوای گەڕانەوە دەستبەسەر و پاش پێنج مانگ دەستبەسەرکران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و سەقز بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازرابووە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri