گواستنەوەی محەممەد سەدیق عەزیزی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شنۆ

خۆراگری:ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی سەربازێکی کورد بەناوی محەممەدسەدیق عەزیزی کوڕی لوقمان لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

جێگای ئاماژەیە محەممەدسەدیق عەزیزی لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری تاران لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتەش دەستبەسەر کرابوو و گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شنۆ و پاش چەند ڕۆژ ڕاگیرانی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بۆ ڵێکۆلینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری ورمێ.
شایانی باسە لوقمان عەزیزی باوکی محەممەدسەدیق عەزیزی لە ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو کە دواتر لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو و دوای ئازاد کرانی بە ناچار زێدی خۆی بەجێهێشت.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri