محەممەد هوشەنگی ٧ڕۆژ لە مان گرتن لە خواردنی تێدەپەرێ

خۆراگری:بەندکراوی سیاسی کورد محەممەد هوشەنگی دانیشتووی شاری جوانڕۆ دوای ئەوەی ٧ ڕۆژ لە مان گرتنی تێدەپەرێ ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی ئەو شارە.
محەممەد هوشەنگی لە ڕۆژی ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە هۆی دەربرینی ناڕەزایەتی بە ئیتلاعاتی سپای پاستاران لە پێش گرتنی ئازادی ئەو بەندکراوە لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرت.
بە پێی زانیارییەکان لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە بنەماڵەی ناوبراو کە دانیشتووی شاری جوانڕۆ سەر بە پاڕێزگای کرماشانە پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ ئازادی کاتی کوڕەکەیان پێویستی بە دانانی بارمتە تا بڕی ٢میلیارد تمەنە کە بنەماڵەی ناوبراو دوای دابین کردن و جێبەجێ کردنی کاری ئیداری بۆ ئازادی کوڕەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاستاران بە بیانووی تەواو نوونی ڵێکۆلینەوەی ناوبراو پێشیان لە ئازادی ئەو دەستبەسەر کراوە گرتووە.

شایانی باسە ناوبراو لە دەستبەسەر کراوانی ڕەشبگیری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوییە، محەممەد هوشەنگی” دوایی تێپەڕینی ٩مانگ دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ ،لە ڕۆژی دادگا و لە کاتی ئامادە بوونی لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد تۆمەتی “بەغی” یان بە سەردا سەپاندووە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri