خەبات وەیسی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

‌خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد بە ناوی خەبات وەیسی کوڕی عەبدوڵلا تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی مەریوان پاش یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ١میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی دەستبەسەر کرانی خەبات وەیسی لە مافی هەبوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و لەو ماوەی دا تەنیا دوو جار ئیزنی پێدراوە تەلێفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی قسان بکات.

جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان پاش هێرش بۆ سەر ماڵەکەی و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان کرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتەی کە خراوەتە پاڵی لەبەر دەست دانییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri