بۆ ئازادی کاتی بەندکراوی سیاسی کورد محەممەد مورادی داوای بارمتەی قورسی لێ کرا

خۆراگری:ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “محەممەد مورادی” خەڵکی قەبری حوسێن سەر بە شاری پیرانشار کە پێشتر حوکمەکەی لەلایەن دیوانی بەڕزی وڵاتەوە هەڵوەشابووە بۆ جاری دووهەم بە شێوە ڤیدیۆ کۆنفرانس دادگایی کرا، ناوبراو پاییزی ئەمساڵ حوکمی ٤٠ساڵ بەندکران و دوور خستنەوە لە زێدی خۆی بەسەری دا سەپابوو کە لەلایەن دادگای بەڕزی وڵات هەڵوەشایەوە.
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا ئەو حەکمەی کە بەسەر ناوبراو دا سەپێندراوە پێی ڕابگەیندرێت و دادگا بۆ ئازادی کاتی ئەو بەندکراوە سیاسییە کە ٤ساڵە لە مافی بوونی مرەخەسی بێبەش بووە داوای بارمتەی ٨ میلیاردی لێ کردووە.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە بە ماوەی ٦مانگ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و پاش جیا بوونەوە لەو حیزبە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبە سەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و دوایی لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.
دواتر ئەوە هاووڵاتییە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری مەھاباد بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای٤٠ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی لە زێدی خۆیی بە سەردا سەپێندرا بوو.
شایانی باسە سزای ٤٠ساڵ بەندکران و دورخستنەوی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ٣٤ دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشایەوە و بۆ پێداچوونەوە درابوو بە لقی ١دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri