زانکۆ مەسعودی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی مانگی سەرماوەز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:ڕؤژی شەممە ٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی زانکۆ مەسعودی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سەقز دوای ٩٠ ڕۆژ زیاتر لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
زانکۆ مەسعودی لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی هەبوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە،ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کراوە.

جێگای ئاماژەیە زانکۆ مەسعوودی ڕۆژی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی مڵقرنی شاری سەقز بە ناوەکانی ڕەحمەت ساڵحیان یازی بڵاغ و محەممەد فەدەوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوون و ئەو سێ هاووڵاتییە پاش تەواو بوونی ڵێکۆلینەوە لەگەڵیان لە ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندان لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri