‌ بەڕدەوامی مانگرتنی ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی لە بەندیخانەی مەریوان و ناڕوونی چارەنووسی سالار سەدیق هەمەدانی لە بەندیخانەی ورمێ و کامیاران

خۆراگری:ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی سالار سەدیق هەمەدانی بەندکراوی سیاسی کورد کە ماوەیەک پێش لە بەندیخانەی کامیاران گوازرابوو بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە هۆی ناڕەزایەتی دادوەری چاوەدێری زیندان ،بۆ بەندیخانەی کامیاران گوازراوە،باوکی ناوبراو ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی لە بەندیخانەی مەریوان بەردەوامە لە مانگرتن لە نەخواردنی دەرمان.
ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆی دەربرینی ناڕەزایەتی و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی زیندان بۆ گواستنەوەی ناوبراو و کوڕەکەی بۆ بەندیخانەی سنە مانی لە خواردنی دەرمان گرتووە و
ئێستا ناوبراو ١٥ ڕۆژ لەمانگرتنی تێدەپەرێ و باری تەندرووستی ناجێگیرە.
بە پێی زانیارییەکان ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی و کوڕەکەی سالارسەدیق هەمەدانی و کچەکەی مریەم سەدیق هەمەدانی لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران،دوای ڵێکۆلینەوە لە مریەم سەدیق هەمەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ و لە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
ئیبراهیم و سالارسەدیق هەمەدانی ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی ڕژیم هەر کام بە ١٦ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کران.
شایانی باسە ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی ئەو بەندکراوە پێشتر لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٦ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو کە دوای تێپەراندنی ٢ساڵ لە حوکمەکەی بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri