‌ کەریم پزیشکی دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا کەریم پزیشکی دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی ڕەشبەگیری خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری بانە بووە.
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri