دوو هەفتە لە دەستبەسەر کرانی کییومەرس لەتیفی تێدەپەرێ و هیچ زانیارییەک لە شوێن ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەست دانییە

‌خۆراگری:دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد کییومەرس لەتیفی تەمەن ٤١ساڵە خەڵکی پاڕێزگای سنە کە دوو هەفتە پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێن ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەست دانییە.
بە پێی زانیارییەکان ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە خوشکی ناوبراو ئازەزوو لەتیفی گۆشاریان بۆ هێناوە و هەرەشەیان لێ کردووە کە لە بە میدیایی کردنی دەستبەسەر کرانی براکەی خۆ بپارێزێ ،ئارەزوو لەتیفی کە برازاکەی فەرید لەتیفی کە دانیشتووی وڵاتی ئالمانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات هەرەشەی کووشتنی لێ کراوە..

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردبوو سەر ماڵی ئارەزوو لەتیفی خوشکی چالاکی سیاسی کییومەرس لەتیفی خەڵکی شاری سنە و نێو ماڵەکەیان پشکنیوە و کەڵ و پەلی کییومەرس لەتیفی بە تایبەت مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.
شایانی باسە کییومەرس لەتیفی ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri