‌بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش تێپەرینی ١ساڵ و ٨مانگ لە دەستبەسەر کران و ڕاگیرانی لە بەندیخانەی ورمێ ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە

خۆراگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی فیرووز موسالوو خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی پاش تێپەرینی ١ساڵ و ٨مانگ لە دەستبەسەرکران و ڕاگیرانی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و دادگایی نەکراوە.
ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە و پاش جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی دوای وەرگرتنی ئەماننامە لە ئیدارەی ئیتلاعات لە سنووری سەردەشت خۆی ڕادەستی هێزە ئیتلاعاتییەکان کردووە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش ٥مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی و لێکۆلینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە..
شایانی باسە ناوبراو لەماوەی دەستبەسەرکران و ڕاگیرانی تا ئێستا لە مافی بوونی پاڕێزەر بێبەش بووە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri