دەستبەسەر کراوی کورد زەمانە زیویە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزراوە

خۆراگری:رۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی زەمانە زیویە خەڵکی شاری سەقز لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی لەبەر دەست دانییە.
بۆ ئازادی کاتی ناوبراو تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی داوای بڕی ١میلیارد و ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتەی لێ کراوە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندان لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مێقداد حەسەن نژاد دەستبەسەر کرابوو و بۆ لێپرسینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد زەمانە زیویە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بڕیاری دەستبەسەر کرانەکەی بۆ ماوەی ١مانگ دڕێژ کرایەوە و هاوسەری ناوبراو بە ناوی کاوە شەریفزادە پاش دوو هەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە لە ئیتلاعاتی سپای پاستارانی شاری سنە تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
شایانی باسە” زەمانە زێویە” و خەڵکی شاری سەقز دەرچوویی زانکۆیی پەیام نور لە بواری ماف ناسییە و پێشتر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتی پاڵ پشتی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی نابراو دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی ٨٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن دادگا حوکمی ٥٠قامچی و ١میلیۆن ٨٠٠ هەزارتمەن پێبژاردەی بە سەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri