سوهەیب یارئەحمەدی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سوهەیب یارئەحمەدی کوڕی فەرەیدون تەمەن ٢٣ساڵ خەڵکی شاری جوانرۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێبەش کرابوو.

جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی لەبەر دەست دانییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri