خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی کێلە سپیان سەر بە ناوچەی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە مرەخەسی کاتی پێدرا.
جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو
ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri