تۆماج ساڵحی هونەرمەندی نارازی ئێران سزای سێدارەی بەسەر دا سەپێندرا

نە بە ئێعدام

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی یەکێک لە پارێزەرانی ئەو هاووڵاتییە ڕایگەیاند کە “تۆماج ساڵحی” هونەرمەندی دیاری ئێرانی و لە دەسبەسەر کراوانی شوڕشی ژن،ژیان،ئازادی، لە لایەن دادگای شوڕشی شاری ئیسفەهان سزای لە سێدارەدانی بەسەر دا سەپێندراوە.

“تۆماج ساڵحی” سالی ١٤٠١ی هەتاوی لە رەوتی شووڕشی ژینا دەسبەسەر کرا کە دوای مانەوەی ١٨ مانگ لە زیندان بە بارمتە ئازاد کرا.کە دوای ١٢ ڕۆژ بۆ جاری دووهەم دەسبەسەر کرایەوە.

سەپاندنی ئەو سزایە بە تۆمەتی بێ بنەمای”فەساد لەسەر زەوی” دوور لە هەموو ڕێساو یاسایەکی دادوەری و ئینسانییە کە بۆ ترساندنی کۆمەڵگا و تۆقاندنی هاووڵاتیان مەحکووم و ڕێگەپێنەدراوە.