پیرانشار:دەسبەسەر رەوانە کردنی شەش کەس بۆ بەندیخانە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەیان

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی ٦ کەس لە سزادراوانی شوڕشی ژن،ژیان ئازادی،کە هەموویان خەڵکی شاری پیرانشارن، بە ناوەکانی (عەلی ڕەزامحەممەدی ئەرشەد،ئارام خالیدی نەسەب’ئیسماعیل تەجەلا،دیاکۆ ئیبراهیمی،ئێحسان گولابی،هیوا مەحموودی)کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەر کۆماری ئیسلامی سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو بۆ تێپەڕاندنی سزاکانیان دەسبەسەر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کران.

ئەو هاووڵاتیانە لە لایەن دادگا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان و چالاکی تەبلیغی و تێکدانی ئاسایشی گشتی و درووست کردنی دەستەو گرووپ سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.