چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان بە ٢٨مانگ بەندکران مەحکووم کرا

خۆراگری:شاعیر و چالاکێکی مەدەنی بە ناوی کامران تەکووک خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام بە ١ساڵ حەبسی تەعزیری و بێ ڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ١٦ مانگ حەبسی تەعزیزی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کرماشان لەسەر یەک بە ٢٨ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان زۆرترین حوکم واتا ١٦ مانگەکە شیاوی جێبەجێ کردنە.
بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی کرماشان ئەو حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە ناوبراو لە ٢٧ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠میلیۆن تمەن تا کاتی دادگایی کردنی بە شێوەی کاتی ئازد کرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri