خۆڕاگری:بە پێی زانیارییەکان چالاکی مەدەنی سەبا کوردئەفشاری لە زیندانی قەرچەکی وەرامین مرەخەسی کاتی پێدرا.
شایانی باسە راحلە ئەحمەدی دایکی سەبا کوردئەفشاری ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندرووستی لە زیندانی ئەڤین مرەخەسی دەرمانی پێدراوە.
جێگای ئاماژەیە سەبا کوردئەفشار لە چالاکانی مەدەنی و دژی حیجابی زۆرەملێ بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم ساڵی ٩٨ی هەتاوی لەلایەن داداگای ئینقلابی تارانەوە بە ١٥ ساڵ بەندکران حوکم درا و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri