دایکی “زەینەب جەلالیان” زیندانیی سیاسیی کورد لە کورتە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە هیچ زانیارییەکان لە چارەنووسی زەینەب جەلالیان نییە و ئیزن نادەن پاڕێزەرەکان بەدوادا چوون بۆ دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە بکەن

‌ خۆڕاگری:جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە “زەینەب جەلالیان “لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی خەڵکی گوندی دیم قشلاقی سەر بەشاری ماکۆ ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەستبەسەر کراو و دواتر مانگی سەرماوەزی ١٣٨٧ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر مورادی بە تۆمەتی بەزاندنی نایاسایی سنوورەکانی ئێران حوکمی ١ساڵ بەندکران و هەروەها بە تۆمەتی دژایەتیی خودا ”موحاربە” لەڕێگای ئەندامەتیی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ”پژاک” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا. حوکمی سێدارەی هاووڵاتی “زەینەب جەلالیان” ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاستکرایەوە و پاشان لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بەهۆی بەرکەوتنی لێبوردنی خامنەای بۆ زیندانی هەتاهەتایی گوڕدرا نابراو تاکوو ئێستا هەر جار بە بیانۆیی جۆراوجۆر ڕەوانەی بەندیخانەکانی وەک بەندیخانەی کرماشان ، قەرچەکی وەرامین ، خۆی ، ورمێ و ئێستایش بۆ ماوەی زیاتر لە ١ساڵە کە پاش ڕەوانەکردنی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکان لە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@