خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەیسەم خوڕانی خەڵکی ئیلام،کە نووسەر و مامۆستای زمانی کوردییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام بانگهێشت کرا و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە بانگهێشت کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بووە کە بە بۆنەی چالاکییەکانی ئەو چالاکە ئەدەبییە بووە لەو بوارەدا.
شایانی باسە کە ناوبراو پێشتریش چەند جار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆی وتنەوەی وانەی زمانی دایکی بانگهێشت کراوە و ڵێپرسەنەوەی لێکراوە.
مەیسەم خوڕانی لە ماوەی ١٠ساڵی ڕابردوو دا یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی لە بیاڤی ئەدەبیاتی منداڵان لە پاڕێزگای ئیلام بووە و چەندین کتێب و بەرهەمی شێعری ناوبراو چاپ و بڵاو کراوەتەوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners