بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی
لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕووبەڕووی بەرزترین ئاستی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بوونەتەوە. گرتنی سەرەڕۆیانە، ئەشکەنجە، لەسێدارەدان و سەرکوتی سیستماتیک بوونەتە کرداری ئاسایی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران. سەرەڕای شەرمەزارکردنی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتدارانی ئێران […]