ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە بانگ کراون

خۆڕاگری: ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە ٦چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنەی بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کردووە.

ڕۆژی هەینی، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش چالاکوانی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بەناوەکانی ” ئارمین شەریفە، جەلیل محەممەدی، قالب حوسێنی، ئارمان نووریزاد، زاهید مرادیان و تەیب چەتانی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگ کراون و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم، سەرەڕای بانگکردنی ئەو چالاکوانانە، هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵەکانیشیان و پاش پشکنینی تەواوی ماڵەکانیان، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتیاندا گرتوون و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.