هەواڵ

ســنە: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کـرا

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩ میلاد وەیسی، هاوڵاتی خەڵکی شاری ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا. ئەم هاوڵاتییە نە ناوی میلاد وەیسی کوڕی کەریم وەیسی دانیشتووی شاری ســنە بە بێ […]

هەواڵ

ئازادیی کاتیی هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە

هاوڵاتییەکی سنەیی بە ناوی وەلی نەسری بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی “وەلی نەسری” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” بە کەڵک وەرگرتن لە […]

هەواڵ

ساعید بەنەفشی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەدوو ساڵ بەندکران حوکم درا.

خۆڕاگری: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی حکوومەتەوە بە دوو ساڵ زیندان حوکم درا. ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩ هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”ساعید بەنەفشی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی […]

هەواڵ

درێژ کردنەوەی دەسبەسەر کردنی چاڵاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٧ ڕەزبەری ١٣٩٩ ، بڕیاری دەستبەسەر کرانی  فەرانەک جەمشیدی، ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان بۆ جاری سێهەم لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”شالگەردی“ درێژکرایەوە.  بڕیاری درێژکرانەوەی […]

هەواڵ

بەندکراوێکی خەڵکی پیرانشار دوای سێ مانگ دەستبەسەکران لە ورمێ، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید “ئەحمەد سەبری” کوڕی سەید “مستەفا” خەڵکی پەسوێی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا. ڕۆژی یەکشەممە […]

هەواڵ

دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لە شاری پیرانشار

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی “سەردار مینە‌پوور” کوڕی حوسێن تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. سەرچاوەیە کی ئاگادار ئەوەی خستە ڕوو، هەتا […]

هەواڵ

دوو برای خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە.

خۆڕاگری :ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، دوو برایان بە ناوەکانی ”سامان غەزالی“ و ”سالار غەزالی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە. دوای تێپەربوونی نزیک بە دوو حەفتە لە […]

هەواڵ

موژگان کاووسی: دەنگی ناڕەزایەتی منتان بیست؛ دەنگی دڵەڕاوکێی ئێوەم بیست

خۆڕاگری: موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد کە دوای ٢٢ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛ بەرخۆدان ژیانە لە کۆتایی ڕۆژی بیست و دووهەمی مانگرتن […]

هەواڵ

هۆشمەند عەلیپوور حوکمی ٣٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خۆڕاگری: هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی کورد کە حەوتووی ڕابردووی دوای هەڵوەشانەوەی حوکمی سێدارەکەی دادگایی کرابوو، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا. ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، دانیشتنی دادگای هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد […]

هەواڵ

زەینەب جەلالیان بۆ بەندیخانەی کرماشان گوازرایەوە

خۆڕاگری: زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد دوای سێ مانگ ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان، بۆ جارێکی دیکە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان. ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ (٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد […]