موژگان کاووسی: دەنگی ناڕەزایەتی منتان بیست؛ دەنگی دڵەڕاوکێی ئێوەم بیست

خۆڕاگری: موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد کە دوای ٢٢ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛

بەرخۆدان ژیانە

لە کۆتایی ڕۆژی بیست و دووهەمی مانگرتن لە خواردنم (کۆتایی ڕۆژی سێ شەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ ) و کە کاتێکدا بە مەبەستی چارەسەریی کۆئەندامی هەناسم کە بە هۆی مانگرتن لەخواردنەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابووم، مانگرتنەکەم شکاند هەتا هەر وەک پێشتریش باسم کردبوو بتوانم بە دوای کەڵکەڵە  هزرییەکانی ژیانم هەنگاو بنێم.

 ئەم ڕۆژانە بوونە دەرفەتێک هەتا لە پشت دیوارە بەرزەکانی بەندیخانەی ئێڤینەوە بە بێ دەنگی لەگەڵ یەکتری قسە بکەین ،دەنگی ناڕەزایەتی منتان بیست؛ دەنگی دڵەڕاوکێی ئێوەم بیست“. لە هاوڕێیەتیان خوشحاڵ بووم و بەبەبردەوامی ئەو هاوڕێیەتییە دڵخۆشم.

موژگان کاووسی
١٣٩٩/٧/٥(٢٦ سێپتامبر ٢٠٢٠)
بەندیخانە ئێڤینی تاران

موژگان کاووسی  لە ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ١٣٩٩ (١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێنەدانی مافی مرەخەسی و هەروەها هەڵاواردنی ڕەگەزی بۆ پەیوەندی بەندکراوەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان مانی لە خواردن گرتبوو.