خۆڕاگری :ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، دوو برایان بە ناوەکانی ”سامان غەزالی“ و ”سالار غەزالی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
دوای تێپەربوونی نزیک بە دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو برایە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نیە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سامان و سالاریان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.