دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لە شاری پیرانشار

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی “سەردار مینە‌پوور” کوڕی حوسێن تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سەرچاوەیە کی ئاگادار ئەوەی خستە ڕوو، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە،  لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.