
بەندکراوانی سیاسیی کورد!
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان!
ئەندامانی تێکۆشەری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
لەگەڵ ڕێز و سڵاو و کڕنۆش بۆ ئیرادەی پۆڵایینتان لە هەمبەر زوڵم و زۆرداریی ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئێران، وەکوو یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی گرتنی چوارەمین کونفڕانسی ئەنجومەنەکەتان گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین.
ئاواتەخوازین لە دواڕۆژی ڕزگاری و سەربەستیدا بە گۆڕینی بەندیخانەکانی دوژمن بۆ قوتابخانە و زانکۆ ئەنجامی خۆڕاگری و بەرخۆدانەکانتان ببینەوە.
بە هیوای بەدیهاتنی ئاواتە مەزنەکانی بەندکراوانی سیاسی و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان.
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان
۱۲ی خەرمانانی ۲۷۲٥ی کوردی