درێژ کردنەوەی دەسبەسەر کردنی چاڵاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە


خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٧ ڕەزبەری ١٣٩٩ ، بڕیاری دەستبەسەر کرانی  فەرانەک جەمشیدی، ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان بۆ جاری سێهەم لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”شالگەردی“ درێژکرایەوە.
 

بڕیاری درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر کردنی فەرانەک جەمشیدی لەحاڵێکدایە کە بە پێی بڕیاری پێشوو دەبوو ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەر بڕیاری دەستبەسەر کرانەکەی بگۆڕدرابا و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابا.


فەرانەک جەمشیدی ڕۆژانە لە ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و شەوانەش دەبرێتەوە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە . ئەو چالاکە مەدەنییە بە توهمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەی و پڕووپاگەندە بە دژی نیزام“ دەست بەسەر کراوە.


فەرانەک جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.