ساعید بەنەفشی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەدوو ساڵ بەندکران حوکم درا.

خۆڕاگری: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی حکوومەتەوە بە دوو ساڵ زیندان حوکم درا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩ هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”ساعید بەنەفشی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ساعید بەنەفشی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی (تەعلیقی) بۆ ماوەی ٢٠ مانگ بە سەردا سەپاوە. بەو مانایە کە لە ماوەی ٢٠ مانگدا ئەگەربە هەرهۆکارێک تاوانباربکرێ دەبێ ئەو دوو ساڵە بچێتە بەندیخانە.


ئەو هاووڵاتییە کوردە پێشتریش بۆ ماوەی سێ ساڵ و ٦ مانگ بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت بەند کرابوو. جێگای ئاماژەیە کە ساعید بەنەفشی لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر ودوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.