هەواڵ

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەهاباد

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”یووسف سەکر”خەڵکی جەڵدیان سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. جێگای ئاماژەیە […]

هەواڵ

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی”عەلی ساڵحی”خەڵکی سنە ڕۆژی شەممە٢٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە پێی […]

هەواڵ

دوو بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کران

خۆڕاگری:دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی”جەماڵ یووسفی”و”حوسێن ئیبراهیم حەمزە” ڕۆژی یەکشەممە٢٥ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کران. جەماڵ یووسفی پاش تێپەرینی ماوەی حوکمەکەی و حوسێن ئیبراهیم حەمزە بە شێوەی مرەخەسی وەسڵ بە […]

هەواڵ

گواستنەوەی ژنە دەستبەسەر کراوێکی کورد بۆ بەندی ژنان لە بەندیخانەی ورمێ

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ژنێکی بە ساڵاچوو بە ناوی”نەرمین ئەحمەدقادری” تەمەن٦١ساڵ خەڵکی بۆکان پاش زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندی […]

هەواڵ

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی عەبدوڵواحید عەباسی زادە تەمەن٣٥ساڵ کوڕی عوسمان ڕۆژی شەممە٢٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی کە لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سەقز لە شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر میرزایی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی […]

هەواڵ

چالاکێکی مەدەنی حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆراگری:چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “ئەفشین حوسێن پەناهی” لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی” بە تۆمەتی پروپاگەندە بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ١ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا. […]

هەواڵ

‌ شەعبان محەممەدی گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە

خۆڕاگری:شەعبان محەممەدی تەمەن٤٧ساڵ خەڵکی مەریوان، ئەندامی بەڕێوبەڕێ ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە٢٢ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی هاتنەدەرێ […]

هەواڵ

‌مەسعود نیکخاە ئەندامی بەڕێوبەری لیژنەی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی مەسعود نیکخاە خەڵکی مەریوان و ئەندامی بەڕێوبەری لیژنەی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا. مەسعود نیکخاە ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی […]

هەواڵ

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئاڵان برزوویی کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە حوکمی٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا. جێگای ئاماژەیە ئەو […]

هەواڵ

شەعبان محەممەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی شەعبان محەممەدی تەمەن٤٧ساڵ ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. شەعبان محەممەدی لە کاتی هاتنەدەرێ لە ماڵی خۆی لە گەرەکی”باوەڕەشی”مەریوان لەلایەن هێزەکانی […]