هەواڵ

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: رۆژی دووشممە ١١ی گولاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “عوبەید ئەنوەری” حەسەن شادی خا “و ڕێبوار چارەکداری”لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆدەستبەسەر کران. شایانی باسە کە حەسەن شادی […]

هەواڵ

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکە لە مەهاباد

خۆڕاگری:لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان کورد لە مەهاباد، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی “کاوە سلێمان‌پوور”، خەڵکی ئاوایی “خوڕخوڕە”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. تا کاتی بڵاو کردنەوەی […]

هەواڵ

جەواد یووسفی زیندانی مەزهەبی لە گرتووخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، زیندانییەکی مەزهەبی بە ناوی “جەواد یووسفی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، ئازاد کرا. جەواد یوسفی تەمەن ٤٣ ساڵ ڕۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٦ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦)، لە کاتی گەڕانەوە لە مهاباد لە […]

هەواڵ

هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “دیار سلێمان‌پوور”، خەڵکی ئاوایی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە هیچ […]

هەواڵ

لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

خۆڕاگری: سزای لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازارابوونەوە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان،بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، سزای لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد […]

هەواڵ

دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتی دیکە لە شاری مەهاباد

‌ خۆڕاگری: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد،ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی “ڕزگار عەینالوو”، کوڕی ئەمیر و “ئەحەد سۆنە”، کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی “ئیندرقاش” سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە […]

هەواڵ

دەست بەسەر کردنی هاووڵاتیەک لە شاری مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠هەتاوی ، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی ئیندرقاش سەر بە شاری مەهاباد و هاووڵاتێکیان بە ناوی “هێمن قەرەداغی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەست بەسەر کردووە. شایانی […]

هەواڵ

ئازاد بوونی هاشم خۆران بە دانای بارمتە

خۆڕاگری :ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ هەتاوی هاووڵاتیکی کورد بە ناوی “هاشم خۆران “خەلکی گوندی ئاڵیان سەر بە ناوچەی دەشتە بێل بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگای کردنەکەی لە زیندانی شاری شنۆ […]

هەواڵ

‌ جەعفەر ئەوسافی سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: چالاکێکی ئایینیی خەڵکی بۆکان بە ناوی “جەعفەر ئەوسافی”،کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لاین لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەکان” سزای ٧ ساڵ و […]