خۆڕاگری :ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ هەتاوی هاووڵاتیکی کورد بە ناوی “هاشم خۆران “خەلکی گوندی ئاڵیان سەر بە ناوچەی دەشتە بێل بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگای کردنەکەی لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد بوو.
سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دوو هاووڵاتی کوردیان بە ناوەکانی “هاشم خۆران” و “مێهران سولەیمان پوور”خەڵکی گوندی ئاڵیان دەستبەسەر کردبوو، کە بۆ لێپرسینەوە رەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوون،تا ئێستا هۆ کاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ هاشم خۆران دیار نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners