‌ جەعفەر ئەوسافی سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: چالاکێکی ئایینیی خەڵکی بۆکان بە ناوی “جەعفەر ئەوسافی”،کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لاین لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەکان” سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵەکان دادگای کردنی جەعفەر ئەوسافی، لە مانگی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی بەڕێوە چووە و ئەو بڕیاری لە رۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیاندراوە.

جەعفەر ئەوسافی، خەڵکی بۆکان و تەمەن ٣١ ساڵە، رۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ گروپە توندرەوەکان دا دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners