‌ لە سەلاسی باوەجانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: لەچەند ڕۆژی رابردوو دا ، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “خالید میرزایی” ئەرکان بەهرامی”، “خەلیلی ڕەمەزانی” خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کران.

بە پێی زانیارییەکان هێزەئیتلاعاتییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە لایەن دادوەرەوە ئەو سێ هاووڵاتییەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شاری کرماشان کراون. دەوترێ خەلیل ڕەمەزانی دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە”.
شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەست بەسەر کراون. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners