ژمارەی دەستبەسەر کراوانی شاری بۆکان گەیشتە ٦کەس

خۆڕاگری:ڕۆژی ٣ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی”ئەنوەر مەلەکی”و”کەماڵ عەباسی وەند”لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بێ بوونی ئیزنی دادوەر دەستبەسەر دەکرێن و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی ٧ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکان بە ناوی “چیا ئاقابەیگ پوور”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە ناوبراو تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لێدراوە. شایانی باسە پێشتر سایتی خۆڕاگری هەواڵی دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی دیکەی ئەو شارە بە ناوەکانی”عەزیمە ناسری-کەژاڵ ئەمینی-شەمزین محەممەدی” بڵاو کردبووە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners