دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی “بێهرووز ئیزانلوو، ئەحمەد مەدەد و محەممەدمێهدی پیردە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٤ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دوای تێپەڕبوونی ٥١ ڕۆژ بەسەر ڕفاندن و دەسبەسەرکردنی ناڕەوای بێهرووز ئیزانلوو، خەڵکی شاری بۆجنورد لە پارێزگای خۆراسانی باکوور، ناوبراو هێشتا بە ناڕوونی لە زیندانی ئەو شارەدا ڕاگیراوە و پێشتر لە گرتنگەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا لەژێر لێپرسینەوەدا بوو، بۆ زیندانی ناوەندیی بۆجنوورد گوازراوەتەوە، بەڵام سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە چوارڕیانی شارستانیی شاری شاباد، بە شێوەیەکی توندوتیژانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەحمەد مەدەد، دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری “دەڕەشار”ـی سەر بە پارێزگای ئیلام، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵانیان بە ناوی محەممەدمێهدی پیردە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*