دەست بەسەر کردنی هاووڵاتیەک لە شاری مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠هەتاوی ، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی ئیندرقاش سەر بە شاری مەهاباد و هاووڵاتێکیان بە ناوی “هێمن قەرەداغی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەست بەسەر کردووە.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان دوای گەران پشکنین هاووڵاتی هێمن قەرەداغیان بە لێدان و بێ ڕێزی کردن لە گەڵ خۆیان بردووە. تا کاتی ئامادە کردنی ئام هەواڵەهیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners