خۆڕاگری: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد،ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی “ڕزگار عەینالوو”، کوڕی ئەمیر و “ئەحەد سۆنە”، کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی “ئیندرقاش” سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەتییەکان، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی “ئیندرقاش” و ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە بێ ئیزنی دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوتەوە تا ئێستا بەدواداچوونەکان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنوسی ئەو هاووڵاتییانە بێ ئاکام ماوەتەوە.
هێزە ئەمنییەکان هەر ئەو ڕۆژە کەسێکی تریان هەر لە گوندی ئیندرقاش بە ناوی هێمن قەرەداغی کوری حوسێن، دەستبەسەر کردوە.
لە لایەکی تر ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتیەکان لە گوندی “خورخورە “سەر بە شاری مەهاباد ٣ هاوولاتیان بە ناوەکانی “سامان دوورباش”ئاکۆ دوورباش”کاوە سولێمانپوور”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەست بەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستوتەوە. تا ئێستا هۆکاری دەست بەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتیانەو لە شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners