لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

خۆڕاگری: سزای لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازارابوونەوە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان،بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، سزای لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە ڕەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع هەردووکیان خەڵکی شاری ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
ئەم سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرە دەستبەسەر کرابوون کە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners