هەواڵ

دەسبەسەرکردنی کچێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: کچێکی تەمەن ٢١ساڵانی خەڵکی ئیلام بەناوی “مریەم ڕۆستەمی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، مریەم ڕۆستەمی، هاووڵاتیی تەمەن ٢١ساڵانی […]

هەواڵ

بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە مانی لە خواردن گرت

خۆراگری: باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە بەهۆی وڵامنەدانەوە بە داواکارییەکانی مانی لە خواردن گرتووە. ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: باپیر بەرزە، بەندکراوی […]

هەواڵ

کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی دێولان‌دا سەۆاند

خۆڕاگری: حیکمەت ئەمیری، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣ساڵ ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنیی […]

هەواڵ

دەسبەسەرکردنی دایک و کوڕێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دایک و کوڕێکی خەڵکی بۆکانیان بەناوەکانی “زارا ساجێدی و فەخرەدین قوڕەیشی” دەسبەسەر کردووە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، زارا ساجێدی و […]

هەواڵ

دەسبەسەر کردنی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئۆمێد چراغی”خەڵکی کرماشان،”پەیمان خوونبارە” خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان دیار نییە. شایانی ئەو […]

هەواڵ

کۆماری ئیسلامی بەندکراوێکی سیاسیی کوردی لەسێدارە دا

خۆڕاگری: ڕەزا ڕەسایی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سەحنە و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەی نهێنی لە بەندیخانەی کرماشان لە سێدارە درا. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی گەلاوێژی […]

هەواڵ

بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی ڕوانسەر لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ئیدریس مورادی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی ڕوانسەر لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەسەر کراوە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئیدریس مورادی، بەندکراوی سیاسیی […]

هەواڵ

هونەرمەندێکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: تەها ڕەسووڵیان، هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار بە مەبەسەتی جێبەجێکردنی سزای بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، تەها ڕەسووڵیان هونەرمەند و […]

هەواڵ

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بەناوی “یوسف زیایی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، یوسف زیایی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٤ساڵانی خەڵکی شاری […]

هەواڵ

ئەحمەد حەسەنزادە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا و سۆڵمازی کچی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ

خۆڕاگری: ئەحمەد حەسەنزادە لەگەڵ سۆڵمازی کچی، باوک و خوشکی شەهیدێکی شۆڕشی ژینا لە بۆکان، کە ٢ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا و کچەکەشی گوازاروەتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە […]