هەواڵ

دوو هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری بانە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گوازرانەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “جەماڵ عەبدوڵڵاهی “و “کەماڵ عەبدوڵڵاهی “کە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەرکرا بوون ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندی شاری سنە کران. شایان باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی […]

هەواڵ

هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “ئومید سەرفەراز” دوایی تێپەڕینی سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا […]

هەواڵ

دەستبەسرکرانی پێنج هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد بە بێ بوونی بەڵگەی یاسایی هەڵیان کووتایە سەر ماڵی پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “فارووق سلێمان پوور” کوڕی “سلێمان” و “مەسعوود سلێمان پوور” کوڕی “سەلیم” و […]

هەواڵ

بێهزاد تەڵایی بەندکراوی مەزهەبی بەندیخانەی ورمێ سزای ١٣ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری:هاووڵاتیکی کورد بە ناوی” بێهزاد تەڵایی ” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەتی “سەلەفی بوون” سزای ١٣ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ […]

هەواڵ

ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ سزای ئێعدام

‌ (ژیان سەرەتاییترتن مافی هەر مرۆڤێکە کە بە نەمانی ژیان،مافی مرۆڤیش هیچ مانایەکی نامێنێت) ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان سزای ئیعدام بە دیاردەیەکی قیزەون دوور لە هەموو ڕێسا و یاسا ئینسانییەکان دەزانێت، لەبەر ئەوەی بە […]

هەواڵ

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری ورمێ

خۆڕاگری:دوو هاووڵاتی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە ناوەکانی “كامیل سەیدان مەسكەن (جەباروەند)” خەڵكی گوندی ”چریاوا” و ”ئەنوەر چالشی” خەڵكی گوندی ”لۆرزین”سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی […]

هەواڵ

ئازادی هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەر ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەرەستوو قەیسەری”، خەڵکی گوندی “کێلە کەوو” سەر بە شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی بەرێوە چوونی دادگاییەکەی لە یەکێک […]

هەواڵ

سزای بەندکرانی سەعید تابناک لە دادگای پێداچوونەوە دا کەم کرایەوە

خۆڕاگری : بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە بە ناوی “سەعید تابناک” خەڵکی شاری شنۆ کە لە لایەن دادگای شۆڕش ئەو شارە سزای ٨ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ساڵ […]

هەواڵ

‌ ناروونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەھاباد دوای ٩مانگ دەستبەسەر کرانیان

خۆڕاگری:دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “فەرزاد سامانی”و”ساکار عەینی” کە هەردوو خوێندکاری زانکۆن ، سەرەڕای تێپەڕینی ٩مانگ لە بەندکرانیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ چارەنووسیان نادیارە و تا ئێستا نەزانراوە کە بە چ تۆمەتێک دەستبەسەر کراون. شایانی […]

هەواڵ

حوکمی بەندکرانی دوکتۆر ناسر هیمەتی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری ئیسفەھان سزای ١ساڵ بەندکرانی پێ زیاد کرا

‌ خۆڕاگری : بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”ناسر هیمەتی ” شاعیر و نووسەر و چالاکی مەدەنی و دوکتۆری دەروون ناسانی خەڵکی شارۆچکەی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی سزای […]