دەستبەسرکرانی پێنج هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد بە بێ بوونی بەڵگەی یاسایی هەڵیان کووتایە سەر ماڵی پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “فارووق سلێمان پوور” کوڕی “سلێمان” و “مەسعوود سلێمان پوور” کوڕی “سەلیم” و “مۆحسێن سلێمانی” کوڕی “قادر” و “دیار سلێمان پوور” کوڕی “خزر” خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەهاباد و “ئارەش فەڕشاد فەڕ “خەڵکی شاری مەهاباد دەستبەسەر و ڕەوانە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد کرد.

شایانی باسە “ئارەش فەڕشاد فەڕ” دوایی دەستبەسەربوونی،دوای ٢ کاتژمێر لێکۆڵینەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد ئازاد کرا و تائێستا لە تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو چوار هاووڵاتییەی دیکە هیچ زانیارییەکی روون لە بەردەست دا نییە.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisones