بێهزاد تەڵایی بەندکراوی مەزهەبی بەندیخانەی ورمێ سزای ١٣ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری:هاووڵاتیکی کورد بە ناوی” بێهزاد تەڵایی ” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەتی “سەلەفی بوون” سزای ١٣ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ یەکشەممە١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی” بیهزاد تەڵایی” یان دەستبەسەرو ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییە کانی شاری ورمی کردبوو و دواتر ڕۆژی ٢٧ ڕەزبەری هەمان ساڵ دوای لێپرسینەوە لە گرتنگە ئەمنییە کانی شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخابەی ناوەندی شاری ورمێ.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisone