خۆڕاگری: عەبدوڵڵا خانی، چالاکوانی کرێکاریی خەڵکی سنە، پاش دوو مانگ ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٥ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی”عەبدوڵڵا خانی، چالاکوانی کرێکاری و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سنە، دوای ٦مانگ دەسبەسەربوون لە ژووری تاکەکەسی گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتی تا کاتی داداگاییکردنەکەی ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و ماوەی دوو مانگ لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە و هەروەها لەو ماوەیەدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

Be the first to comment