خۆڕاگری: واحید پەرنیا، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ساڵ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شاری کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٢ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی”، واحید پەرنیا، کە سزای ٥ساڵ بەندکردنی لەلایە دادگای ئینقلاب بەسەر دا سەپێندرابوو بۆجێبەجێکردنی سزاکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
ناوبراو لە شەری ١٢ڕۆژەی نێوان ئێران، ئیسرائیل تۆمەتی جاسووسی بۆ ئیسرائیلی خرابووپاڵ هەر بەو هویەوە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
